English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامی سلێمانی ئه‌م كه‌سانه‌ روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌
2019-06-05 [03:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی هۆكارن بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر روبه‌روی‌ سزای توندی یاساییان ده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌شڵێت؛ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی روودەکەنە چیایی ئەزمڕو گۆیژە رێز لە ژینگەو سروشتی ناوچەکە بگرن.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند؛ ئەو کەسانە روبەڕوی سزایی توندی یاسایی دەکرێنەوە کە ھۆکارن بۆ کەوتنەوەی ئاگر له‌سه‌ر چیایی ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ له‌ شاری سلێمانی .

وتی؛ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتی و گه‌شتیارانه‌ی بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش روو له‌ چیایی ئه‌زمڕو گویژه‌ ده‌كه‌ن بە وریاییەكی زیاتره‌وه‌ مامەڵە بکەن، پێش ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ جێبهێڵن له‌ كوژانه‌وه‌ی ئاگر و پشكۆكانیان دڵنیابنه‌وه تا رودوای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ روونه‌دات‌.

قائیمقامی سلێمانی وتیشی؛ ئه‌وكه‌سانه‌ی روو له‌ چیایی ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ ده‌كه‌ن پێویسته‌ ناوچه‌كه‌ بپارێزن و رێز لە ژینگەو سروشته‌كه‌ی بگرن.

پاش ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ شه‌و ئاگر له‌ چیای ئه‌زمڕوگۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی سه‌ردانی چیاكه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان توانرا لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 1987جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad