English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوريا... ئه‌مه‌ریكا و روسیا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
2019-06-05 [05:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


كه‌شتی شه‌شی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی روسی به‌ خێراییه‌كی زۆر تێپه‌ڕیوه‌ و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی چاودێری هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی بكه‌وێـته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا مۆسكۆ وتی، فرۆكه‌وانه‌ روسییه‌كه‌ به‌به‌رپرسیارییه‌ته‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه‌.

كه‌شتی شه‌شی ئه‌مه‌ریكی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌ روسیه‌كه‌ له‌ بواری ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی كاری ده‌كرد به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌نگه‌ی دروستی كردوه‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی نابه‌پرسیارانه‌یه‌.

وتیشی، فرۆكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كاری ده‌كرد نه‌وه‌ك به‌مشێوه‌یه‌ی فرۆكه‌ی روسی.

كه‌شتی شه‌شی ئه‌مه‌ریكی وتیشی، فرۆكه‌ روسییه‌كه‌ سێ جار ئاسته‌نگی بۆ رێڕه‌وی فرۆكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ دروست كردوه‌ و دوو جاریان به‌ ئارامی داده‌نرێت، به‌ڵام سێیه‌م جار به‌ خێراییه‌كی زۆر به‌به‌رده‌م فرۆكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ له‌ جۆری بی 8 تێپه‌ڕیوه‌، ئه‌مه‌ش بووته‌ شڵه‌ژانێكی له‌ناوكاو و تاقمی فرۆكه‌وانه‌كه‌ی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ روسیا وتی، فرۆكه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسیارانه‌ كاریان نه‌كردوه‌، له‌ دوورییه‌كی ئارام ماوه‌ته‌وه‌، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بنكه‌ی خۆی دوای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ رێڕه‌وی خۆی گۆڕیوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad