English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودان... ژماره‌ی كوژراوانی توندتیژییه‌كان بۆ ده‌یان كوژراو به‌رزبووه‌وه‌
2019-06-06 [12:23 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سودان رایگه‌یاند، ژماره‌ی فه‌رمی كوژراوای توندوتیژییه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشته‌ 61 كه‌س، لای خۆیانه‌وه‌ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن، گه‌یشته‌ 108 كه‌س.

سلێمان عه‌بدولجه‌بار بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سودان رایگه‌یاند، ئه‌و كوژراوانه‌ سه‌ملێنراون 52 كه‌سیان له‌ خه‌رتومی پایته‌ختن كه‌ 49 كه‌سیان به‌ گوللـه‌ كوژراون و سێ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ لێدان كوژراون و ئه‌وانی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی دیكه‌ بووه‌.

فریاگوزارانی سه‌ر ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی توندوتیژییه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو و ئاڵۆزییه‌كانی دوایی بۆ 108 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌، به‌بۆچوونی ئه‌وان ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

پێشتریش بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی سودانی راگه‌یاندبوو، ژماره‌ی كوژراوان 46 كه‌سی تێنه‌په‌ڕاندووه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad