ZNA- ھەولێر گوتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق، حهمید نایف، رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان تا ئێستا 18 بۆ 20 ھەزار دۆنم زەوی دانەوێڵە لەو پارێزگایانەی دۆخی ئەمنییان تێدا جێگیر نیە سووتاوە.
لە بارەی قەرەبووكردنەوە جوتیارانی زەرەرمەندیشەوە گوتهبێژی وهزارهتی كشتوكاڵی عێراق له میانی لێدوانێكی دا گوتی: زیانەكان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەخەمڵێنرێت و رەوانەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەكرێت.
روونیشیكردهوه، دوای لێكۆڵینهوهكان، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی زیان و پارهی پێویست بۆ قهرهبووكردنهوهی جوتیاران بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەكاتەوە و لە سەر بنچینەی راپۆرتی لیژنەكان، بڕیار لەسەر بڕ و چۆنیەتی قەرەبووكردنەوەكان دەدرێت.
ئەم هەواڵە 9328جار خوێندراوەتەوە |