English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا سزای نوێ بەسەر كەرتی پترۆكیمیاوی ئێراندا دەسەپێنێت
2019-06-08 [01:57 AM]

​ZNA – هەولێر


به‌هۆی هاوكارییە داراییەكانی‌ سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه‌ سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی پترۆكیمیایی ئێراندا بسه‌پێنێت.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سزا نوێیه‌كان، گه‌وره‌ترین گرووپی كۆمپانیای پترۆكیمیایی ئێرانی ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ له‌ رووی داراییه‌وه‌ پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێرانی كردووه‌.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆی پێدانی پاره‌ و پشتیوانی دارایی سوپای پاسداران كه‌ له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكایه‌، سزا نوێیه‌كان ده‌سه‌پێنن.

ئاستی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران رۆژ به‌ رۆژ له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایە ئه‌گه‌رچی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و دانوستاندن به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ نه‌كردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 3064جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad