English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت
2019-06-08 [07:44 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەست بە دابەشكردنەوەی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ دەكاتەوە و سبەی مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە كوردستان راگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 9/6/2019 مووچەی وەزارەتی تەندروستی  و دارایی دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە رۆژانی داھاتوودا بەپێی خشتەی دیاریكراو مووچەی وەزارەت و دەستەكانی دیكە دەدرێت".

وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: چەند رۆژێك پێش جەژن مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشكرا.
 





ئەم هەواڵە 17443جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad