English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌ ئه‌منییه‌كان راگه‌یه‌نراوێكیان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك بڵاو كرده‌وه‌
2019-06-08 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی پۆلیسی فیدرالی له‌ كه‌ركوك راگه‌یه‌نراوێكیان سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌ی‌ كرایه‌ سه‌ر پۆلیس له‌ شاره‌كه‌، بڵاو كرده‌وه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیس باس له‌وه‌ ده‌كات، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی به‌ هۆی بۆمبێكی چێنراو هێزه‌كانی پۆلیسی له‌ گوندی سه‌عدونیه‌ی پارێزگای كه‌ركوك كرده‌ ئامانج، به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێكی كوژرا و دووانی دیكه‌ش بریندار بوون.

باسی له‌وه‌ش كرد، بۆمبێكی دیكه‌ له‌ گوندی عه‌سریه‌ی هه‌مان پارێزگا ته‌قیه‌وه‌، بووه‌ هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدرالی.

 

سۆمه‌ریه‌نیوز





ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad