English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید خۆی بۆ بۆندێکی دیکە ئامادە دەکات 
2019-06-08 [12:49 PM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پتەوکردنەوەی پێکھاتەی تیپەکەی بۆ وەرزی داھاتوو. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامە زە سەنی ئینگلیزی، یانەی ریال مەدرید دوای تەواوکردنی بۆندی ھازارد ، خۆی ئامادە دەکات بۆند لەگەڵ  کریستیان ئیریکسن یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی تۆتنھام مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی تۆتنھام بۆندێکی پێشکەش بە یاریزان دراکسلەر یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی ، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەم یاریزانە دەبێتە جێگرەوەی ئیریکسن لە ھێلی ناوەڕاستی یانەی لەندەنی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئیرکسن بۆندەکەی لەگەڵ یانەی تۆتنھام لەھاوینی ٢٠٢٠ تەواو دەبێت وئەگەر یانەی تۆتنھامیش لەم وەرزە دەست بەرداری نەبێت ئەوا وەرزی داھاتوو بەخۆڕایی یانەکەی جێدەھێلێت. 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 7072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad