English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی شەڕو ئاڵۆزییەکان لە سوریا ١٢١ کەس کوژراون
2019-06-08 [02:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەھۆی شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان لە نزیک پارێزگای ئیدلب لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا ١٢١ کەس کوژراون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاژانسی ھەواڵی ئەلعەرەبیەی ڕاگەیاند لەو شەڕ و پێکدادانەی نێوان سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەر لە دوو ڕۆژ ٥٣ کەس لە ھێزە ئەمنییەکانی سەر بە سوپای سووریا کوژراون، ھەروەھا ٤٨ چەکداری ئەو گرووپەش لەو پێکدادانەدا کوژران.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشیکردەوە کە شەوی ڕابردوو سوپای سووریا چەند مووشەکێکی دوورھاوێژی ھەڵگری بۆمبی ھێشووی ئاڕاستەی دەوروبەری خان سبل و کەفر بەتیخ کردووە لە ڕیف ئیدلب، وەک بەرپەرچدانەوەی ئەو ھێرشانەی کە گرووپە چەکدارەکان شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو کردیانە سەر باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەما لە نزیک پارێزگای ئیدلب.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشیکرد لەوەتەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نیسانی ڕابردوو زیادیکردووە لە نێوان سوپای سووریا و ئەو گرووپە چەکدارانە ئەم ھێرشەی شەوی ڕابردوو بە گەورەترین و خوێناویترین ھێرش دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 6031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad