English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارێزمایی سەرۆك بارزانیی ،نەتەوەیی كوردی لە سرٍینەوە رزگار كرد..
2019-06-08 [04:06 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەررایەتی بارزانیی لە پێناو یەكریزی و تەبایی نێو ماڵی كوردستان دامەزرا و لەو پێناوەشدا باج و قوربانیی زۆری بەخشیووە و چونكە باش دەزانیی یەكهەڵوێستی كورد سەركەوتنی گەورە بەدوای خۆی دێنێ‌ . ئاواتی لە مێژینەی رێبازی كوردایەتیی پارتی و بارزانییە كە یەكڕیزی‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كوردستانیانە،‮ ‬داوای‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكلیستی‮ ‬و پێكەوە بەشداری‮ ‬یا بەشداری‮ ‬نەكردن لە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬كرد،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سەنگی‮ ‬كورد بەهێزتر بێت و كاریگەری‮ ‬لەسەر گۆرەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق هەبێت،‮ ‬نەك پەرت و بڵاو بێت،‮ ‬دووبارە كورد دووچاری‮ ‬بڕیاری‮ ‬نەخوازیار و شۆڤێنی‮ ‬ببێتەوە لەلایەن هەندێ دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا،‮ ‬بەڵام بە پێچەوانەوە هەندێ لایەن ئەم هەوڵەی‮ ‬پارتیان بەلاوازی‮ ‬هەژمار كردو خۆیان گەیاندە بەغدا و كرنۆشیان بۆ دەسەڵات برد بەو هیوایەی‮ ‬بتوانن دەسكەوتی‮ ‬زیاتری‮ ‬حزبایەتی‮ ‬تەسك بۆ بەرژەوەندی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان بەدەستبهێنن،‮ ‬وا دیارە ئەو جۆرە لایەن و كەسانە تا ئێستا لە مێژوو و لە سیاسەت نەگەیشتوون،‮ ‬كە بێ پارتی‮ ‬مەحاڵە هیچ دەسكەوتێك بۆ میللەت بەدەست بێ و دابین بكێت و ئەمەش بەكردار سەلمێنراوە نەك ئاخاوتن‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
چەواشەكاری‮ ‬و دژایەتیكردنی‮ ‬پارتی،‮ ‬كاتی‮ ‬بەسەرچوو،‮ ‬ئەمڕۆ ئێمە لە سەردەمانێك داین كە میللەت راستی‮ ‬و هەڵەكان و دڵسۆزان و خاینانی‮ ‬بۆ دەركەوتووە،‮ ‬پارێزەرانی‮ ‬خاك و خۆفرۆشانی‮ ‬بۆ دەركەوتووە،‮ ‬داخوا گەلۆ كێ كەركوكی‮ ‬رادەستی‮ ‬نەیاران كرد،‮ ‬بە رۆژی‮ ‬رووناك لە پێناو هەندێ پۆست كە لە كۆتایی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەیان بوو ئەویشیان لە دەست دا،‮ ‬تەنانەت وێنەكانی‮ ‬خوالێخۆشبێت جەنابی‮ ‬مام جەلال لە كەركووك بەدی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬گەلۆ بە چ روویەك ئەمڕۆ لە كەركووك بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردن دەكەن بێ وێنەی‮ ‬مامیان و ئاڵای‮ ‬كوردستان،‮ ‬چۆن لە رووتان دێت بە قیژەقیژ تۆمەتی‮ ‬دوور لە راستی‮ ‬بۆ پارتی‮ ‬هەڵبەستن،‮ ‬تۆزێك بگەڕێنەوە بۆ مێژوو دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬پارتی‮ ‬پیشەی‮ ‬لەمێژینەتانە،‮ ‬بەڵام لە رووڕەشی‮ ‬و سەرشۆڕی‮ ‬چیتان بۆ ماوەتەوە،‮ ‬پارتی‮ ‬كە هێزو توانای‮ ‬لە جەماوەر و میللەت و رێبازە پیرۆزەكەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و رێنمایی‮ ‬و خەباتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەردەگرێت،‮ ‬مەحاڵە و هەرگیزاو هەرگیز ئەمڕۆ دوای73 ‮ ‬ساڵ لە خەبات و تێكۆشان و هەزاران شەهید،‮ ‬بە رەشەبا و رق و كینەی‮ ‬ئێوەی‮ ‬هەرزەكار بێتە لەرزین،‮ بە دڵنییاییەوە ئەو رێبازە سەركەوتنی مسۆگەرە..مێژوو و پێشمەرگەیایەتی ،خەبات و كەسایەتی كارێزمایی سەرۆك مسعود بارزانی بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە سازش لە سەر مافە رەواكانی كورد بكات و پشت لەو كاروانە مێژووییە بكات كە پشت بە پشت گەیشتوتە قۆناغی ئێستامان كە ئەویش گەیشتنە بە ئامانجە گەورەكە ، كە ئاواتی هەر تاكێكی دڵسۆزی كورد و شەهیدان و پێشمەرگەیە.لە سایەی خوێنی شەهیدان ، ماندووبوون و شەونخوونی هێزی پێشمەرگە ، سەرۆك مسعود بارزانی ئەمڕۆ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بە درەوشاوەیی و سەربڵندی و ئازایەتی و مرۆڤدۆستیی‮ ‬لە هەموو جیهاندا باسدەكرێت و حسابێكی‮ ‬زۆر بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد دەكرێت،‮ ‬هەڵبەتە ئەمەش بۆ كارامەیی‮ ‬و بوێری‮ ‬و دیپلۆماسییەت و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬ئەم سەركردە سەربڵندە دەگەڕێتەوە. ‬ئەگەر بەراوردی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬كوردستان لەسەرتاسەری‮ ‬جیهان و ناوچە كێشەلەسەرەكان بە سووریاوە بكەین بەو هەموو چەكە بەهێز و مۆدێرنەی‮ ‬لەبەردەستی‮ ‬ئەواندایە،‮ ‬هەیانە ئێمەی‮ ‬كورد سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەترمان بەدەستهێناوە،‮ ‬ئەمەش لە سایەی‮ ‬لێزانی‮ ‬و زیرەكی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە قارەمانەكانە كە سەری‮ ‬كورد و مێژووی‮ ‬كوردی‮ ‬بە قەد بەرزایی‮ ‬چیاكانی‮ ‬كوردستان بەرز و بڵندتركرد لە هەموو جیهاندا،‮ ‬لێرەدا من دەمەوێت ئیشارەت بەوە بدەم كە پێگەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لەوە دەرچووە كە وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێم تەماشای‮ ‬بكرێت،‮ ‬بەڵكو لە ئێستادا وەك كارێزمایەك لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا ناسراوە و‮ ‬یاداشت و رێنماییەكانی‮ ‬لە هەموو جیهان گرنگییەكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬پێ دەدرێت. سەرۆك بارزانی‮ ‬بووەتە رەمز و بڕبڕەی‮ ‬پشتی‮ ‬حكومڕانێتی‮ ‬كورد لە هەر چوارپارچەی‮ ‬كوردستان و هەموو گەلی‮ ‬كورد چاویان لە هەڵوێست و پەیام و هەنگاوە زێڕینەكانێتی،‮ ‬چونكە گەلی‮ ‬كورد دەزانێ ئەوەی‮ ‬لە توانا و لە سیاسەت و جورئەتی‮ ‬سەرۆك بارزانییدا هەیە،‮ ‬لە هیچ كەسێك و حزبێكی‮ ‬تردا نییە و بە هەر هەموویانەوە ناتوانن سەركردایەتییەكی‮ ‬باش و سەركەوتووانە بكەن و ناتوانن وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك پەیامێكی‮ ‬روون و ستراتیژیانەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانپەروەرانەیان هەبێت بۆ دۆست و دوژمنانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮. ‬بۆیە لەلای‮ ‬هەموو تاكێكی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەو بڕوایە دروستبووە كە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا تاكە كەس لەناو گەلی‮ ‬كورد بە گشتی‮ ‬و بە تایبەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە بتوانێ‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرۆك و رابەرایەتی‮ ‬بگێڕێت و بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بپارێزێت و گەلی‮ ‬كورد بەرەو لوتكەی‮ ‬سەركەوتن و ئاواتەكانی‮ ‬ببات بە دروستكردنی‮ ‬كیانێكی سەربەخۆ بۆ میللەتی كورد.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك قوتابخانەی كوردایەتی، بۆ داكۆكیكردن لە مافە رەوایەكانی كورد، تێكۆشاو توانی درێژە بە خەباتی چەندین راپەڕین و شۆڕشی تری كوردی بدات لە پارچەكانی دیكەی كوردستان، بۆ بوون و مافی كورد، كە ئەمەش سەلماندی پارتی بۆ چ ئامانج و مەبەستێك دامەزرا. هەر چەندە پارتی لە تەمەنی كاری سیاسیدا بە چەندین هەورازو نشێوو گوزەری كرد، بەڵام توانی بەسەر كۆسپ‌و تەگەرەكان سەر بكەوێ، هەروەها سەلماندیشی پارتی نە بە سەركەوتن لە خۆیبایی دەبێت و نە لە نوشستیش بێ ئومێد دەبێت‌و مەیدانی خەبات و كوردایەتی بەجێ دەهێڵێ، سەرئەنجامیش دەستكەوتی گەورەی نەتەوەیی بە دەستهێناوەو توانیوویەتی رابەرایەتی گەورەترین شۆڕش بكات لە ئەیلوولدا، كە وەك بەرەیەكی نەتەوەیی توانی سەرجەم چین و توێژەكان لەژێر چەتری خۆیدا بۆ یەك مەبەست كۆبكاتەوە. بۆیەش لەم رۆژەوە پارتی بە قوتابخانەی پێكەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی دانرا، رژێمی ئەوكاتی عێراقیشی ناچار كرد دان بە مافەكانی كورد بنێت‌و دەستكەوتی گەورە بۆ كورد بەدەستبهێنێت، كە دیارترینیان مۆركردنی رێكەوتننامە مێژوویەكەی 11ی ئادار بوو، كە ئەمەش بووە هۆكارێك كە هەمیشە دوژمنان كۆسپ و تەگەرە بخەنە سەر رێگای كاركردن و هەوڵی پیلانگێڕی لە دژی بكەن، كە پیلانی شوومی جەزائیر دیارترینیان بوو، بەڵام لە بەرامبەر ئەمەشدا پارتی توانی شكست بە پیلانی دوژمنان بهێنێت و جارێكی تر زەنگی هەڵساندنەوەی شۆڕش لێ بداتەوە، لە 26ی گوڵاندا و بیسەلمێنێ كە مەحاڵە كورد و پارتی لەناو بچێ، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی كە ئەو شانازیەی پێ ببەخشرێ، كە زۆربەی دەستكەوتەكان كە بۆ كورد بەدەست بێت لە سایەی پارتی‌و رێبازی بارزانی بێ، كە بەدڵنیایشەوە ئایندەو دواڕۆژی كوردیش هەر پەیوەستە بە بوون و مانی پارتی، تا بەرەو كەناری سەركەوتنیان ببات، چونكە پارتی لە رابردوودا ئامادە نەبوو هیچ كات سازش لەسەر مافە نەتەوەیەكان بكات. هەمیشە لای پارتی بەرژەوەندەی باڵای كوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی ترە، چونكە هەمیشە لە هزری پارتیدا مرۆڤی كورد ئامانجە نەك ئامراز، بۆیەش بە درێژایی مێژوو پارتی ئامادە بووە لەو پێناوەدا قوربانی بدات. گەر ئەم رەوشەی ماوەی رابردوو بە نموونە بهێنینەوە چاك دەرك بەم راستیە دەكەین، كە چۆن لەپێناو بەرژەوەندی باڵای كوردستان هەمیشە پارتی وازی لە مافەكانی هێناوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بەشێك لە لایەنەكان ئەمەیان لەبەرچاو نەبووەو هەوڵی كودەتا دەدەن، بێئاگا لەوەی كە ناتوانن بەبێ پارتی هیچ یاسا و كارێك ئەنجام بدەن، چونكە پارتی خۆی لە ساڵی 1946 وەك زەروورەتێكی مێژوویی پێویست بوو بێتە دامەزراندن، بۆ ئەوەی رابەرایەتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد بكات، ئەمڕۆش لە دوای 72 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر دامەزراندنیدا، پێوستترە بۆ پاراستن و بەرگریكردن لە دەستكەوتەكان‌و هێنانە دی خەونی لەمێژینەی گەلی كوردستان، كە بینیمان كە چۆن 25/9/2017 گەورەترین سەركەوتنی بە بە بەڵی بۆ سەربەخۆیی بۆ كورد و كوردستان تۆمار كرد ، لێرەدا بۆمان دەردەكەوێ‌ كە پارتی رێباز و شكۆو شانازیی نەتەوەكە..





ئەم هەواڵە 1528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad