English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا: لە دوو مانگی داهاتوودا سیستەمی مووشەكی ئێس 400 ەكان رادەستی توركیا دەكەین
2019-06-09 [06:10 AM]

ZNA – هەولێر


سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی حكوومی رووسی، سێرگی چێمۆزۆڤ ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به‌ راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به‌ توركیا ده‌كه‌ن.

له‌ كاتی به‌شدارییكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پیترسبێرگ، سێرگی چێمۆزۆڤ لە لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئێن تیڤی وڵاته‌كه‌ی دا  جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه،‌ كه‌ پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی S-400ه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پلانی بۆ دانراوه‌  ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.

چێمۆزۆڤ ئاماژەی بەوەشكردووە، دانی پاره‌ی پێشوه‌ختی په‌یوه‌ست به‌ S-400 ه‌كان ته‌واوبووه‌ و رایگه‌یاند: "قه‌رزه‌كان ده‌سته‌به‌ركران و خه‌رجكران و كاڵاكان به‌رهه‌مهێنران. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مه‌شقه‌كان كۆتاییان هات، له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به‌ راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به‌ توركیا ده‌كه‌ین".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر ئەمەریكا مۆڵەتی دابووە توركیا كە لە كڕینی سیستمی مووشەكی ئێس- 400، پاشگەزبێتەوە، بەڵام توركیا سوور بوونی خۆی دەربڕیووە. هەر بەوهۆیەوەش گرژی كەوتۆتە نێوان ئەمەریكا و توركیا.

 





ئەم هەواڵە 5743جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad