English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوبەری پۆلیسی دهۆک:تاوانبارەکە سەرکەوتو نەبوە لە هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەر دلین
2019-06-09 [07:29 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی دهۆک رایدەگەێنێت "دلین هاواری کردوە بۆ ئەوەی دەستدرێژی نەکرێتە سەری بۆیە تاوانبارەکە کوشتویەتی"

"تاوانبارەکە هاورێی باوکی دلین بوە و ماڵیان لە هەمان گەڕەکی ئەوان بوە".

ئەمڕۆ یەک‌شەممە لیوا تاریق ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی دهۆک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تیایدا وردەکاری ئەنجامدانی ئەو تاوانەی ئاشکرا کردوە.

لیوا تاریق ئەحمەد رایگەیاند "لە دووەمین رۆژی جەژنەوە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ کە دلین دیار نەماوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە و لەرێگای سەیرکردنی کامێراکانی ئەو ناوچەیەی کە دلین ئالانی لێ دیار نەماوە چەند گومان لێکراوێکیان بۆ دەرکەوتوە و چەند کەسێکیان دەستگیرکردوە".

لیوا تاریق ئەحمەد ئاماژەی بەوەداوە "دوێنێ شەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ تەرمی دلین لە نزیک یاریگای دهۆک دۆزراوەتەوە و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەشی و شەوی رابردو یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و تەواوی تاوانەکەشی بۆ پۆلیس باس کردوە".

بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی دهۆک ئاشکرای کرد "ئەو پیاوەی دلینی کوشتوە هاوڕێ و ناسیاو باوکی دلین بووە و ماڵیان لە هەمان گەڕەکی ئەوان بوە و تەمەنی ٤٧ ساڵ بوە، پێشتریش لەساڵی ٢٠٠٥ەوە هەوڵی کوشتنی کەسێکی داوە و بەهۆیەوە دەستگیرکراوە و دوای چەند ساڵێک لە زیندانیکردنی بە لێبوردنی گشتی ئازاد بوە".

بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی دهۆک باسی لەوە کرد "ئەو کاتەی کە ئەو تاوانبارە ویستویەتی دەستدریژی سێکسی بکاتە سەر دلین، کچەکە هاواری کردوە بۆیە ئەو کابرایەش دارێکی تیژی کردوە بە جەستەی دلیندا بۆ ئەوەی هاوار نەکات، بەهۆی ئەو برینەوە گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوبەری پۆلیسی دهۆک ئەوەشی وتوە "تاوانبارەکە سەرکەوتو نەبوە لە هەوڵی دەستدرێژی کردنە سەر دلین و خۆیشی باسی لەوە کردوە کە بەهۆی هاوارکردنی دلینەوە نەیتوانیوە، بەڵام هێشتا پشکنینی پزیشکی ئاشکرا نەبوە".

پۆلیسی دهۆک وتیشی "کەسێکی دیکەش گیراوە، کە برای ئەو تاوانبارەیە و زانیویەتی کە براکەی کەسێکی کوشتووە و ئەو تاوانەکەی شاردووەتەوە، بۆیە ئەویش لەلامان دەستگیرکراوە".

دەربارەی سزای ئەو تاوانبارە بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی دهۆک وتی "دادگا دەبێت بڕیار بدات هەر سزایەک بسەپێنێت بەسەریدا، وە سزای ئەو تاوانە بەپێی یاسا لەسێدارەدانە و ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی خەڵکی و داوا دەکەین لەسێدارە بدرێت".

رۆژی٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە دووەمین رۆژی جەژندا کچێکی تەمەن ١٠ ساڵ بەناوی دلین ئالان لەگەڵ برایەکی و ئامۆزایەکیدا چووە بۆ یارگایەکی نزیک ماڵی خۆیان بۆ یاریکردن بەڵام لەپڕ دیار نەما و دوێنێ دوای چوار رۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە.





ئەم هەواڵە 4747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad