English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ھەرەشە دەکات
2019-06-09 [08:23 AM]

ZNA- ھەولێر


ئێران هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته‌ 60 رۆژییه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی واژوویان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردووه‌ به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات، مانای وایه‌ تاران له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌ست به‌ رێككاری نوێ ده‌كات.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌ 60 رۆژییه‌كه‌ به‌بێ ئه‌نجام، واتا ده‌ستپێكردنی رێككاری نوێ له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".

زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وروپا له‌و پێگه‌یه‌ نییه‌ كه‌ ره‌خنه‌ ئاراسته‌ی ئێران بكات، چ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی یان له‌ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌" و دووپاتیكرده‌وه‌، "ده‌بێت ئه‌وروپییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكه‌نه‌وه‌".

زه‌ریف ده‌شڵێت: "سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جگه‌ له‌ وێرانكاری هیچی لێ سه‌وز نه‌بووه‌"، گوتیشی: "هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپی هێشتا چه‌ك به‌ سعوودیه‌ ده‌فرۆشن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌مه‌نی پێ بۆردومان بكات و ئه‌وروپییه‌كان رێگه‌یان به‌ هه‌ندێ وڵاتی ناوچه‌كه‌ داوه‌ تاوان ئه‌نجام بده‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی شینزۆ ئابێ بۆ تاران، زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "دیدگای خۆمان بۆ دانوستان به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن راده‌گه‌یه‌نین" روونیشیكرده‌وه‌، "داواكاری تره‌مپ بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان درۆیه‌ و ناكرێت له‌ به‌رده‌وامی فشاره‌كان ده‌ست به‌ دانوستان بكه‌ین".

له‌ به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا زه‌ریف جه‌ختی كرده‌وه‌، "بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن روونی ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ جه‌نگی ئابووری ئه‌مه‌ریكا جۆرێكه‌ له‌ تیرۆر و مه‌به‌ست لێی گۆڕینی دۆخی ئێستایه‌ و پێویسته‌ تره‌مپ كۆتایی به‌ جه‌نگی ئابووری‌ دژی تاران بهێنێت".

بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه، شێنزۆ‌ ئابێ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، به‌ سه‌ردانێكی دوو رۆژی بگاته تاران و له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی تۆكیۆ بۆ نێوه‌ندگیریكردن له‌ نێوان تاران و واشنتن، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كۆببێته‌وه‌، له‌وانه‌ش، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئه‌و وڵاته، كه‌ ‌له‌ ماوه‌ی 4 ده‌یه‌ی رابردوودا، یه‌كه‌مجاره‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بكات.





ئەم هەواڵە 5671جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad