ZNA - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران بەهۆی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە رەخنە لە یەکێتی ئەوروپا دەگرێت و دەشلێت ئەروپیەکان لەو پێگەدا نیین رەخنە لە تاران بگرن.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا زیانی بە ناوچەکە گەیاندووە و داواش دەکات وڵاتانی ئەوروپی وەک ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک بە سعوودیە رابگرن.
زەریف یەکێتی ئەوروپا بەوە تۆمەتبار دەکات کە پشتیوانی لەو وڵاتانە دەکات کە گەلانی ناوچەکە قەتلوعام دەکەن و دەڵێت راگرتنی ئەو پشتیوانیانە دەبێتە یەکێک لە پرسەکانی تاران بۆدانوستان.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بە پرسی مووشەکی ئێران دەکات و دەڵێت، یەکێتی ئەوروپا لەوپێگەدا نییە کە رەخنە لە ئێران بگرێت.
ئەم هەواڵە 5809جار خوێندراوەتەوە |