English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل كه‌شتییه‌كی توركی ده‌ست به‌سه‌ر كرد
2019-06-09 [11:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی تێبینی رووداوێكی ئه‌منیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی توركیی له‌ دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ به‌نده‌ری حه‌یفاوه‌ كرد، دواتر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.

ماڵپه‌ڕێكی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ توركییه‌كه‌دا گرت و تیمه‌ 24 كه‌سییه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد، نیازیان هه‌وڵیاندا ئاگر له‌ كه‌شتییه‌كه‌ به‌رده‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دووری شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌ باكووری شاری حه‌یفا هه‌واڵیان پێ گه‌یشت، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئیسرائیل توانییان به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی كۆنترۆڵی كه‌شتییه‌كه‌ بكه‌ن و كه‌شتییه‌كه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ری حه‌یفا به‌ڕێكرا.

به‌گوێره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئیسرائیلییه‌، كه‌شتییه‌كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای بارهه‌ڵگری ده‌ریای ناوه‌ڕاست ناسراو به‌ "MSC"ـه‌ و له‌ به‌نده‌ری مێرسینی باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا "باكووری كوردستان" له‌ژێر ئاڵای كۆماری په‌نه‌ما به‌ڕێكه‌وتووه‌.

 





ئەم هەواڵە 5920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad