ZNA- ھەولێر
گارس بێل یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە پێکھاتەی وەرزی داھاتووی زێدان جێگەی نابێتەوە و یانەیەکی ئینگلیزیش ھەوڵدەدات گرێبەستی لەگەڵ مۆربکات.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، یانەی مانشستەر یونایتد گرێبەستێک پێشکەش بە یانەی ریال مەدرید دەکات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان گارس بێل.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، مانشستەر یونایتد دەیەوێت گارس بێل بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز بباتە ریزەکانی و لەبەرامبەردا ئامادەیە ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ریال مەدرید بدات.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد داوایان لە بێل کردووە مووچەی ھەفتانەی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەستەکە تەواو بکەن .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 8959جار خوێندراوەتەوە |