English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی كارەساتەكانی 9ـی حوزەیران
2019-06-09 [02:03 AM]

Z.N.A


پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی كارەساتەكانی 9ـی حوزەیران

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ 9ـی حوزەیران ڕۆژێكی پڕ لە كارەسات و قوربانیدانە لە مێژووی گەلەكەماندا. لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك لە ئازادیخوازانی سلێمانی ئامادە نەبوون سووكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بۆیە بەدەستی جەللادی ئەو كات "زەعیم سدیق" شەهید كران و، بە خوێنی خۆیان وانەی ئازایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانیان تۆمار كرد. هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ لە ساڵی 1985ـدا فڕۆكەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی "زێوە"ـیان بۆردومان كرد و لە تاوانەدا ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و ژن و منداڵی بێ گوناح شەهید و بریندار بوون.

دوژمن وای مەزندە كردبوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ سەركەوتن بە دەست دەهێنێ و ئیرادەی گەلی كوردستان تێكدەشكێنێت. بەڵام كارەساتی زێوە بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئەوەی لە چەك و فڕۆكە و ئاگری دوژمن بەهێزترە، ئیرادەی گەلی كوردستانە بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، و دواجاریش ئەوە ئیرادە بەرزە بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت.

هەزاران سڵاو لە شەهیدانی هەردوو كارەساتی 9ـی حوزەیران و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی

مسعود بارزانی

9ـی حوزەیرانی 2019





ئەم هەواڵە 3451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad