English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودان... مانگرتنی گشتی لە خەرتووم فرۆكه‌خانه‌شی گرتووه‌ته‌وه‌
2019-06-09 [03:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە یەکەم ڕۆژی مانگرتنی گشتی بۆ داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەنجومەنی فەرمانڕەوایی سوپا، لە سەرانسەری پایتەختی سودان دووکان و بازارەکان داخراون و شەقامەکان چۆڵن.

وه‌كو ده‌ربڕینی ناڕەزاییه‌ك بەرامبەر به‌ به‌كارهێنانی هێز و كوشتنی هاوڵاتیان، ڕێکخراوی پیشەگەری سودانی ناسراو بە SPA داوای لە خەڵکی کردووە ڕۆژی یەکشەممە لە ماڵەکانی خۆیان دەرنەچن.

PSA  پێشڕەوی ئەو خۆپیشاندانانەی بۆ چەندین مانگ کرد کە بوو بەهۆی ئەوەی سەرۆکی پێشوی عومەر ئەلبەشیر لە مانگی چواردا لە دەسەڵات لاببات، و داوای کرد خەڵکی بەردەوام بن لە خۆپیشاندانەکانیان هەتا ئەو کاتەی حکومەت بە تەواوەتی دەبێتە حکومەتێکی مه‌ده‌نی.

گروپەکە چەندین وێنەی بڵاو کردۆتەوە، فڕۆکەخانەی خەرتوومی نیشان داوه‌ ده‌ڵێت چۆڵە.  وتیشی، کارمەندانی فڕۆکەخانە و فڕۆکەوانەکانیش بەشداریان لە مانگرتن کردووە.

دووشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی روودانی توندوتیژی له‌نێوان سوپا خۆپیشانده‌ران چه‌ندین كه‌س كوژران.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سودان رایگه‌یاند، ژماره‌ی فه‌رمی كوژراوای توندوتیژییه‌كان رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو گه‌یشته‌ 61 كه‌س، لای خۆیانه‌وه‌ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن، گه‌یشته‌ 108 كه‌س.

سلێمان عه‌بدولجه‌بار بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سودان رایگه‌یاند، ئه‌و كوژراوانه‌ سه‌ملێنراون 52 كه‌سیان له‌ خه‌رتومی پایته‌ختن كه‌ 49 كه‌سیان به‌ گوللـه‌ كوژراون و سێ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ لێدان كوژراون و ئه‌وانی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی دیكه‌ بووه‌.

فریاگوزارانی سه‌ر ئۆپۆزسیۆن رایانگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی توندوتیژییه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو و ئاڵۆزییه‌كانی دوایی بۆ 108 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌، به‌بۆچوونی ئه‌وان ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

 





ئەم هەواڵە 5887جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad