English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزی كه‌نه‌دی بۆ حكومه‌تی عێراق: گه‌ل بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ چاوه‌ڕێ ناكات و له‌ به‌رده‌وامبوونی داعش به‌رپرسن
2019-06-09 [03:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌كانی كه‌نه‌دا له‌ عێراق جه‌نه‌رال كۆلن كیڤه‌ر رایگه‌یاند، شكستپێهێنانی داعش هیچ گرنگییه‌كی نییه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق رێڕه‌وێكی راست نه‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ سه‌رهه‌ڵ نه‌ده‌نه‌وه‌.

كیڤه‌ر وتیشی، رێكخراوی داعش له‌ رووی بیروباوه‌ڕه‌وه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو تاكو ئێستا بوونی هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ڵگری چه‌ند بیرێكی كۆمه‌ڵایه‌تین، پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی بیكات، دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان، شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و وه‌ستانه‌وه‌ به‌رووی ئه‌و جیاكارییه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ تایه‌فه‌ و نه‌ته‌وه‌كان ده‌كرێت، بكات.

وتیشی، ئه‌و هۆكارانه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌ سه‌رهه‌ڵدانی داعشی یه‌كه‌م، رێكخراوی داعش حاڵه‌تی نائومێدی و نه‌بوونی هیوا بۆ چاكبوونه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی بۆ خۆی دابین بكات و له‌ 2104 بنكه‌كه‌ی خۆی فراوان بوو.

باسی له‌وه‌ش كرد، ره‌وشی ئه‌منی به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق گرنگی به‌ كه‌رتی خزمه‌تگوزاری بدات، به‌ڵام عێراقییه‌كان بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ چاوه‌ڕێ ناكه‌ن، خه‌ریكه‌ ئارامیان له‌ده‌ست بده‌ن، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، پێوسته‌ حكومه‌تی عێراق به‌خێرایی هه‌نگاو بنێت.

كیڤه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و هاوینه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ حكومه‌تی عێراق، له‌ داهاتوودا ده‌بینین چۆن وه‌ڵامی خۆپیشاندانه‌كان ده‌داته‌وه‌.

 

ap





ئەم هەواڵە 1882جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad