English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن خۆمان لە گەرما بپارێزین
2019-06-09 [02:06 AM]

هەولێر _ ZNA



 

بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری وەزارتی تەندروستی عێراق چەند ڕێنماییەکی دەرکرد بۆ هاوڵاتیان، بۆ خۆ بەدوورگرتن و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم وەرزەدا.

بە گوێرەی ئەو ڕێنماییانە کە چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە ناو‌‌چەکانی عێراق ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر بکات بۆیە پێویستە:

١-دورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و بە گوێرەی پێویست و چەند دەکرێت، هەروەها پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەوە بن بە تایبەت لە ماوەی نێوان کاتژمێر  ١٠ بەیانی تا چواری دوای نیوەڕۆ.

سەبارەت بە منداڵان نابێت بە هیچ شێوەیەک لە و کاتانەدا لە ماڵەوە بچنە دەرەوە و پێویستە لە شوێنی فێنکدا  بهێڵرێنەوە.

٢-لەبەرکردنی جلوبەرگی سوک و تەنک و بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت بە خۆر.

پێویستە لەم ڕۆژانەدا جلوبەرکی لۆکە و سوک و تەنگ لەبەربکرێت و بە هەموو شێوەیەک دورکەویتەوە لە لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە لە پۆلیستەر و ڕیشاڵە پیشەسازییە جیاجیاکان دروستکراون، پێویستە ڕەنگی جلوبەرگەکان بەزۆری سپی و کراوە بن، چونکە تیشکی خۆر پێچەوانە دەکەنەوە و هەڵیاننامژن.

٣-لەپێکردنی پڵاوی کراوە و تەنک.

دەبێت لە وەرزە گەرمەکاندا بایەخی تایبەت بدرێت بە لەپێکردنی کالەی تایبەت و نەعل و پێڵاوی تەنک و سوک، بۆ ئەوانەش حەزیان لە لەپێکردنی گۆرەوییە، پێویستە گۆرەوییەکانیان تەنگ بێت و لە لۆکە دروستکرابن، چونکە لە وەرزی هاویندا قاچ یەکێک لەو شوێنانەی کە بەڕێژەیەکی زۆر عارەق دەکاتەوە یان بۆنی ناخۆشی دێت.

٤- بابەخدان بە هێشتنەوەی شێداری جەستە.

پێویستە لە کاتی وەرزە گەرمەکاندا بایەخی زیاتر بدرێت بە ئاو خواردنەوە و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و ئەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە.

هەروەها دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە وزە بەخشەکان کە بڕێکی زۆر مادەی کافاینیان تێدایە، بۆ ئەوەی هەست بە تینوویەتی نەکەن و لە بری ئەوانە شەربەتی سروشتی بخورێتەوە.

٥- خواردنی سەوزە و میوە بەڕێژەی پێویست.

خواردنی سەوزە و میوە بە یەکێک لە بابەتە بنەڕەتییەکان دادەنرێت بۆ وەرزەکانی گەرما، چونکە بڕێکی باش لە ئاو و ڤیتامین و مادە کانزا پێویستەکانیان تێدایە و پارێزگاریی دەکات لە شێدارکردنەوەی پێست و بڕی پێویستیش لە شەکر بۆ لاشەی مرۆڤ دابیندەکات، لە پێناو ئەوەی کاریگەریی لەسەر چالاکییە جۆراو جۆرەکانی مرۆڤ هەبێت لە کاتە گەرمەکاندا.

٦- مەلەکردن و خۆفێنککردنەوە لە گەرمادا.

لە کاتی وەرزە گەرمەکاندا بەگوێرەی لوان و پێویستی دەبێت مرۆڤ پەنا بەرێت بۆ مەلەکردن و خۆشۆردن و خوفێنککردنەوە، ئەویش بۆ خۆ ڕزگارکردن لە عارەقکردنەوەی زۆر و هێشتنەوەی لاشە بە شێداری، هەروەها پاکڕاگرتن و دەموچاو شۆرین ٤ بۆ ٥ جار لە ڕۆژێکدا.

٧- هەوڵبدرێت ماڵ و شوێنەکانی نیشتەجێبوون بە فێنکی بهێڵرێتەوە و لە کاتی ڕۆژدا کەمتر دەرگا و پەنجەرەکان بکرێنەوە، لە پێناو پارێزگارییکردن لە فێنکی و ساردی ماڵەکان، چونکە کردنەوەیان لە کاتە گەرمەکاندا بڕێکی زۆر لە گەرمی دیتە ژورەوە ، بەڵام لە کاتەکانی شەودا دەکرێت پەنجەرەکان بکرێنەوە.

بە درێژایی سێ مانگی داهاتوو عێراق و خۆر‌هەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لەو وڵاتانەی ، پلەکانی گەرمای تێدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 5776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad