English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆناڵدۆ داوایەک ئاراسته‌ی دی لێخت دەکات
2019-06-10 [06:54 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای کۆتاییھاتنی یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگال داواکارییەک لە ماتیاس دی لێختی بەرگریکاری ھۆڵەندا دەکات.

لە کاتی ئاھەنگەکە رۆناڵدۆ چاوی بە دی لێختی بەرگریکاری لاوی یانەی ئەجاکس و ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دەکەوێت و داوای  لێ دەکات پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات.

دوای یاریەکە رۆژنامەوانێک پرسیاری لەو یاریزانە کرد ئایا رۆناڵدۆ داوای لێکردی بچیتە یۆڤانتوس؟ بەرگریکارە ھۆڵەندییەکە بەپێکەنینەوە گوتی بەڵێ، سەرەتا لە قسەکانی تێنەگەیشتم و بێدەنگبووم، بەڵام دوای ئەوەش من ھیچ شتێکم بەو نەگوت.

 لەبارەی داھاتووی خۆی لە ئەجاکس دی لێخت وتی" ھێشتا بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەسەرەتادایە و من پشوو وەردەگرم، وەرزەکە دوور و درێژەو من بیر لە گرێبەستێکی شیاو دەکەمەوەو دواتر بڕیار دەدەم و تا ئێستاش ھیچ یانەیەکم دیاری نەکردووە پەیوەندی پێوە بکەم.





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad