English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار دز دەستگیر کران 
2019-06-10 [11:14 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردنی باندێکی دزیکردن لەقەزای شارەزور راگەیاند. 

 

لەراگەیندراوەکە ھاتووە، تیمەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزور باندێکی دزیکردنیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی دزینی کەلوپەلی ناو ئوتومبیل‌و دزیکردن لەماڵان.

لە راگەیندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پاش کۆکردنەوەی زانیاری وردو بینینەوەی کامێراکانی چاودێری، لەھەڵمەتێکی ھێزەکانی پۆلیسی شارەزور، بنکەی پۆلیسی شارەزور بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە، توانرا ھەر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (م، ع، ع - ا، ن، ح - ب، ص، ق - م، س، ا) دەستگیربکرێن‌و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندن.
 پۆلیسی سلێمانی راشیدەگەێنێت ، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکان دانیان بەوەداناوە کە چەند تاوانێکی دزیکردنیان لەماڵانیشدا ئەنجامداوە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4063جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad