English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەگرتووەکان: ٧٠ لە سەدی بۆمبە چێندراوەکانی داعش کۆنەکراونەتەوە
2019-06-10 [11:48 AM]

ZNA - هەولێر


رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، 70 لەسەدی مین و بۆمبە چێندراوەكانی داعش لە عێراق پاكنەكراونەتەوە و ئاوارەكانیش بەو ھۆیەوە ناتوانن بگەڕێنەوە.

نووسینگەی خزمەتگوزاریی كاروباری مینی سەربە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، تا ئێستا 70 لەسەدی  بۆمب و مینە چێندراوەكان لە ناوچە ئازادكراوەكان ماون و پاك نەكراونەتەوە، ئەوەش گەورەترین بەربرەستی بەردەم گەرانەوەی ئاوارەكانی عێراقە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو بۆمب و مینە چێندروانە، لەمپەرێكی گەورەن لەبەردەم ھێزە عێراقییەكان تا ئاوارەكان بگەرێننەوە ناوچەكانیان، بەڵام وێرای تێپەربوونی زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر ئازادكردنی عێراق لەدەست داعش، ھێشتا ئەو مینانە ھەرەشەن و پاك نەكراونەتەوە.

بەگوێرەی ئامارەكانك پێنج ملیۆن و 500 ھەزار عێراقی لە ئاوارەییدا دەژین.

 





ئەم هەواڵە 9769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad