English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردانی رۆژئاوا ژماره‌یه‌ك منداڵی فەڕەنسایی و هۆڵەندی ڕادەستی وڵاتەکانیان دەکاتەوە
2019-06-10 [11:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتی کوردی سوریا 14 منداڵ لە خێزانەکانی داعش کە هاوڵاتینامەی فەڕەنسا و هۆڵەندایان هەیە، بە فەرمی ڕادەستی وڵاتەکانیان دەکاتەوە و 12 لەو منداڵانە فەڕەنسایـین و ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوونەتەوە پاریسی پایتەخت.

ڕۆژی شەممە لە شارۆچکەی عەین عیسا شاندێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا و هۆڵەندا به‌سه‌رۆكایه‌تی هەریەک لە ئێریک شاڤالیەر سەرۆکی سەنتەری قەیرانەکان لە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا و ئیان بیجان سەرۆکی سەنتەری قەیرانەکان لە وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، سەردانی ئۆفیسی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لەسەر تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی لەسەر داوای هەردوو حکومەتی فەڕەنسا و هۆڵەندا منداڵەکانیان ڕادەستکردووەتەوە.

لای خۆیه‌وه‌ ئەمەل دادە هاوسەرۆکی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری و یه‌كێك له‌ به‌شداربووانی کۆبوونەوەکان، بە ئاژانسی هه‌واڵی هاوار نیوزی راگه‌یاند، دیپـلۆماتکارە فەڕەنسایـیەکە پشـتیوانی وڵاتەکەی بۆ ناوچەکانیان دووپاتکردووەتەوە.

ئه‌مه‌ل داده‌ باسی لەوەش کردووە، دوو کۆبوونەوە لە 25 و 27 ی ئەم مانگە لە پاریس بەڕێوەدەچێت بۆ پشتیوانیکردن لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، سەرۆکی شاندی هۆڵەندی نامەیەکی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی پـێبووە کە تیایدا پشتیوانی لە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی کردووە بۆ دادگایی‌کردنی ئەندامانی بیانی داعش.

 

voa





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad