ZNA- ھەولێر
زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدرید پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خۆ ئامادە کردنی یانەی ریال مەدرید رووبەرووی کێشەیەکی دیکە دەبێتەوە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، زێدان بڕیاریداوە بۆ وەرزی داھاتوو پشت بە راھێنەری توانای جەستەیی یانەی ریال مەدرید ئەنتۆنیۆ پینتۆس نەبەستێت و ئەم راھێنەرەش بڕیاریداوە یانەی شاھانە جێ بھێلێت.
لەھەواڵەکە ھاتووە، پینتۆس یەکێک بوو لەو راھێنەرانەی کە لە ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ زێدان پەیوەندی بەیانەی ریال مەدرید کرد ، بەڵام دوای ئەوەی وەرزی رابردوو زێدان یانەی شاھانەی جێ ھێشت، پینتۆس ئامادە نەبوو ئەرکەکە جێ بھێلێت وبەردەوام بوو لەکارەکەی ، ئەمەش زێدانی توڕە کرد .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە ئێستادا پەیوەندی نێوان پینتۆس و زێدان زۆر باش نییە ، لەبەر ئەمە پینتۆس بڕیاریداوە لەماوەی داھاتوو یانەی شاھانە جێ بھێلێت و پەیوەندی بە یانەی ئەنتەر میلان بکات.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9328جار خوێندراوەتەوە |