English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سائرون داوا ده‌كات دۆسیه‌ی كه‌وتنی موسڵ بخرێته‌ روو
2019-06-10 [04:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كوتله‌ی‌ سائرونی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای كرد، دۆسیه‌ی كه‌وتنی موسڵ بخرێته‌ روو، داواشی كرد به‌گیانی به‌رپرسیارییه‌تی هاوكاری ئه‌و دۆسیه‌ ببن.

وته‌بێژی فه‌رمی كوتله‌كه‌ حه‌مدوڵا ركابی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، پێنج ساڵ به‌سه‌ر كه‌وتنی موسڵدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، تاكو ئێستا برینه‌كانی له‌ ویژدانی عێراقییه‌كان و یادگارییه‌كانیان جێگه‌ی هه‌یه‌، تاكو ئێستا پاشهاته‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ و كاریگه‌رییه‌كانی به‌وورنی دیارن، تاكو ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ده‌ست ده‌ربه‌ده‌ری و كۆچپێكردن و خاپووركردنی ژێرخانی ده‌ناڵێنێت، له‌ پێش هه‌مووشیان به‌ده‌ست برینداران و ونبونی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ شه‌هید و ونبوون ده‌ناڵێنێت.

ركابی وتیشی، ته‌نها یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و روداوه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات و كاریگه‌رییه‌كانی كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو پێویسته‌ ئه‌و دۆسییه‌ بخه‌ینه‌ پێش چاوان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی په‌رله‌مان هه‌یه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامی گرنگ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانی كه‌وتنی و دانی به‌ داواكاری گشتی له‌كاتی خۆیدا.

روونی كرده‌وه‌، ده‌رخستنی راستییه‌كان و دانی ئه‌وانه‌ی بوونه‌ هۆكاری كه‌وتنی موسڵ به‌ دادگا، پێشه‌كییه‌كه‌ بۆ دادپه‌روه‌ری بۆ خه‌ڵكی موسڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ كاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچپێكراوان و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان و له‌ناوبردنی شوێنه‌واری خاپووری دوای جه‌نگ بكرێت.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 5644جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad