English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ لەپەرلەمان سەرۆكی حكومەت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ڕادەسپێردرێت
2019-06-11 [05:04 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ رادەسپێردرێت.

ئەمڕۆ لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆ مەسرور بارزانی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رادەسپێردرێت.

لەوكاتەی سەرۆكی حكومەت دەست نیشان دەكرێت، تاوەكو یەك مانگ مۆڵەتی پێدەدرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

پێشتریش ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتای دانیشتنی پەرلەمانی کوردستانی دوێنێ کە تایبەت بوو بە سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "سبەی پەرلەمانی کوردستان بۆ دەستنیشانکردن و ناوزەندکردنی سەرۆکی نوێی حکوومەت کۆدەبێتەوە".

 





ئەم هەواڵە 3928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad