هەولێر _ ZNA
میوەکان بەگشتی سوودی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە و بە دورت دەکەن لە نەخۆشییە مەترسی دارەکان ، پسپۆڕانی بواردی تەندروستی لە توێژینەوەیەکیاندا کرلر ماڵپەڕی jamalouk i بڵاو کراوەتەوە، دەرکەوتوە ترێ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی نەخۆشییە درێژخایەن و مەترسیدارەکانە.
سوودەکانی ترێ:
1-خواردنی ترێ بە تۆوەكەیەوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چالاكی خانە شێرپەنجەیكان بە تایبەت شێرپەنجەی سنگ و پرۆستات و گەدە و پرۆستات .
2-دڵ بەهێز دەكات و ڕێژەی كۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت .
3-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت .
4-جەستە لە ژەهر خاوێن دەكاتەوە .
5-خوێن پاكدەكاتەوە و جگەر چالاك دەكات .
6-ڕیشاڵ و پێكهاتەی بەسوود بە جەستە دەبەخشێت .
7-ئەگەری توشبوون بەزەهایمەر و خەڵەفان كەمدەكاتەوە .
8-چارەسەرە بۆ نەخۆشی لاوازی و داخورانی ئێسكەكان .
9-لەناو ترێدا پێكهاتەی (Boron) هەیە كە زۆر بەسوودە بۆ خانمان لە دوای تەمەنی 40 ساڵی چونكە ئەمە ڕێژەی هۆرمۆنەكانی جەستە بە هاوسەنگی دەهێڵێتەوە .
ئەم هەواڵە 10111جار خوێندراوەتەوە |