English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن پارێزگاری لە ددانی شیری منداڵەکەت دەکەیت
2019-06-10 [10:16 AM]

هەولێر _ ZNA



چاودێرکردنی ددانی منداڵەکەت ئەرکی تۆیە دایک و باوکی بەڕێز پێویستە ئاگاداری ددانی منداڵەکەت بیت ، تەندروستی ددانی شیری زۆر پێويستە بۆ ئەوەی ددانە هەمیشەیەکان بە تەندروستانەو رێک و پێکی دروست ببن بزانە چی پێویستە بۆ پاراستنی ددانی منداڵەکەت.

 

 

هەنگاوەکانی چاودێریکردنی ددانی منداڵەکەت :-

 

١_چاودێری ددانی منداڵەکەت بکە پێویستە چاودێری ددانی منداڵەکەت بکەیت و ئامۆژگاری بکەیت چۆن ددانەکانی بشوات.

 

٢_ئاگاداربوون لە پێدانی خواردنی منداڵاكەت بۆ نمونە مۆزو مێوژ و کيکی پڕ ڤێتامین خواردنی ڕیشاڵین زۆر بۆ پێوستن گەشەی منداڵ بەڵام ئەمانە خواردنی لینج و گیرن بە ددانەوەو دەنوسێن و بۆیە پێویستە ئەم جۆرە خواردنانە لەگەڵ ژەمی خواردنەکان بدرێت بە منداڵەکەت چونکە لەم کاتەدا زۆرەو بە شێوەێەکی سروشتی ددان پآك دەبێتەوە لە هەمووی گرنگتر دوای خواردنی ئەمانە ددانی منداڵەکەت پاک بکەرەوە.

 

٣_خواردنەوە گازیەکان مەترسیدارە :- منداڵەکەت ئارەزووی خواردنەوەی خواردنەوە گازیەکان دەکات ئەم خواردنەوە گازیاناش ناوەندەێکی ترش لەدەمدا پێکدە‌هێنن کە دەبێتە هۆی کلۆربونی ددان.

 

٤_یەکێک لە هەڵە باوەکان ئەوەیە کە دایکان بەر لە نوستنن مەمە شیردەدەن بە منداڵەکانیان بێ ئەوەوی ددانی پاکبکرێتەوە کە دەبيتە هۆی کۆکردنەوەی شەکرو بەکتریا لەسەر ددانی منداڵەکەت و بەمەش تووشی کلۆربونی ددان دەبێت.

 

٥_بەکارهێنانی هەویری ددانی فلۆرکراو بە پێی ڕێنمای کۆمەڵەی ددانی ئەمریکی دەبێت منداڵان لانی کەم لە تەمەنی ٢ ساڵیەوە هەویری ددانی فلۆر کراو بەکاربهێنن .

 

٦_ سەردان کردنی پزیشکی دیاریکراو پێوێستە هەر شەش مانگ جارێک سەردانی پزیشکی ددان بکەیت بۆ پشکنینی ددانی منداڵەكەت.





ئەم هەواڵە 5569جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad