English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوسینگەیەك بۆ سكاڵای هاوڵاتیان دەكرێتەوە كە راستەوخۆ سەر بە سەرۆكی حكومەت دەبێت
2019-06-11 [06:10 AM]

ZNA- هەولێر


بۆ ئەوەی سكاڵا و داواكاری هاوڵاتیان و كێشەو كەموكوڕیەكانیان زووتر بگات، لە كابینەی تازەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نوسینگەیەكی سكاڵا دەكرێتەوە كە راستەوخۆ سەر بە سەرۆكی حكومەت دەبێت.

فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاكسازی بە باسی راگەیاند: بۆ گەیاندنی سكاڵای هاوڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نوسینگەیەكی سكاڵا دەكرێتەوە.

 سۆفی لە بارەی ئەو نوسینگەیە ئاشكرایكرد: بەشێك یان ئۆفیسێك بۆ سكاڵا و كێشەی هاوڵاتیان و بەدواداچوونی دۆسیەكانی گەندەڵی دەكرێتەوە، گرنگی بابەتەكە لەوەدایە راستەوخۆ سەر بە سەرۆكی حكومەت دەبێت و خۆی ئاگاداری ئەو بابەتانە دەبێت".

ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی جەختی كردەوە، میكانزمی چۆنیەتی گەیاندنی سكاڵای هاوڵاتیان و كێشەكانی خەڵك بەهێز دەكرێت و هەوڵ دەدرێت سكاڵاكان شوێنی خۆیان بگرن.

غازی عەلی سەرۆكی لیژنەی سكاڵاو چاودێری لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەهەمان سەرچاوەی راگەیاند: باشترین بیرۆكە باشترین كارە كە ئۆفیسی سكاڵا بكرێتەوە و سەر بە سەرۆكی حكومەت بێت، باشترین كارێكە بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و هەڵگرتنی ئاستەنگ و كەموكوڕیەكان كابینەی تازە ئەنجامی بدات".

 





ئەم هەواڵە 4222جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad