English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقە لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان کرا و پاسەوانێک کوژرا
2019-06-11 [07:23 AM]

ZNA- ھەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ 11/06/2019، چەند چەکدارێک تەقەیان لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە شاری سلێمانی کرد و بەهۆیەوە پاسەوانێکی مەکۆکە کوژرا.

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: "چەند بەرپرسێکی یەکێتی، بەهۆی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنی کەی ئێن ئێن، کە لە زاری پارتییەوە باسیان لەوە کرد، بۆ مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم، گروپی 16ی ئۆکتۆبەر بانگهێشت ناکەن، هەڕەشەیان کردووە و ئەمەش هۆکاری رووداوەکەیە".

راشیگەیاند: "ئەو پاسەوانەی کوژراوە، دوو منداڵی لە دوای خۆی بە جێهێشتووە و بزووتنەوەی گۆڕانیش رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر".

ئاشکراشیکرد: "لە زۆر لاوە تەقە لە مەکۆکە کراوە، بەڵام دوو مێگزەمینی و فۆردێکی رەش لە کاتی تەقەکردن تیایاندا بینراون".





ئەم هەواڵە 3547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad