English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوود و زیانەکانی گۆشتی سور بۆ تەندروستی
2019-06-11 [12:44 PM]

هەولێر _ ZNA



گۆشتی سوور یەکێکە لەو گۆشتانەی خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام زۆر جار ئەوەندەی ئێمە دەیبیستین پێمان دەوترێت گۆشتی سوور خراپە بۆ تەندروستی رەنگە سودەکانی نەزانین، بە دڵنیایەوە گۆشتی سوور وەک هەموو خۆراکێکی دیکە لەگەل هەموو ئەو زیانانەش سودی گرنگی خۆی هەیە کە نابێت پشت گوێ بخرێن، ئەگەر بێت و گۆشتی سوور بەشێوازێکی باش و دیاری کراو بخورێت ئەوا ئەوکات سودی زیاتر دەبێتلە زیانەکانی بۆ تەندروستیمان .

 

سودەکانی گۆشتی سور:

۱_دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی خوێن و یارمەتی زۆر بونی خوێن دەدات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بە کەمخوێنی.

۲-سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین(B6و B12) .

۳_یارمەتی سیستەمی بەرگری لەش دەدات بەباشی ئیش بکات۰

٤_پرۆتینی تێدایە یارمەتی دروست بوونی ماسولکە و ئێسک۰ دەدات.
 

زیانەکانی گۆشتی سوور:

۱-هۆکاری بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵی خوێنە.

۲_بەهۆکارێکی مەترسی زیاد بونی نەخۆشیەکانی دڵ دادەنرێت.

۳_دەبێتە هۆی زیاد بونی کێشی لەش ئەمەش دەبیتە هۆی قەڵەوی و لە ئەمڕۆشدا قەڵەوی بەهۆکارێکی مەترسی شێرپەنجە دادەنرێ.

ئەوکەسانەی کەچەوریان بەرزە یان پەستانی خوێن و نەخۆشیەکانی دڵیان هەیە پێویستە ئاگادار بن چونکە ئەوکات زیانەکانی زۆر زیاترن توشی مەترسی گەورەی دەکەن، بەڵام بۆ کەسانێک کە هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نیە هەوڵبدەن بە شێوازیکی گونجاو ئامادەی بکەن و زیاد لە ڕێژەی پێویست بەکاری نەهێنن بۆ ئەوەی دواجار سودمەند ببن لێی.





ئەم هەواڵە 10111جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad