English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە مەلەکردن ڕێگری لەچەند نەخۆشیەک بکە
2019-06-11 [02:00 AM]

هەولێر _ ZNA


 

وەرزشکردن بەگشتی سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت بە تایبەت مەلەکردن، پسپۆڕانی بواری تەبدروستی داوادەکەن هەموو کەسێک ڕۆژانە مەلەبکات چونکە توانای جەستەیی مرۆڤ زیاد دەکات و ماسوولکەکانی بەھێز دەکات.
 

بەپێی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان، مەلەکردن زۆر سوودی ھەیە بۆ ئەو ئافرەتانەی شێرپەنجەی مەمکیان ھەیە، بێگومان ئەمەشیان دوای پرسکردن یە پزیشک جێبەجێ دەکرێ.
 

ماسوولکەکانی شان و سک بەھێز دەکات و سوودێکی زۆری بۆ ئافرەتی دووگیان ھەیە، کە ئەویش ئازاری شانەکان و ئەو کێشانەی لە کاتی سکپڕیدا ھەیەتی، کەم دەبێتەوە، بەدواداچوونە نوێیەکان دەریانخستووە، ئەو ئافرەتە دووگیانانەی مەلەوانی دەکەن، ئەگەری لەباربردنی منداڵەکەیان کەمتر دەبێت، ئەمەیان دوای پرسکردن یە پزیشکی تایبەت جێبەجێ دەکرێ.
 

چەند سوودێکی تری مەلەکردن:

1. مەلەکردن لە سەعاتێکدا 800 بۆ 900 کالۆری دەسووتێنێ و دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.

2. کەمبوونی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا.

3. کەمبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە.

4. ماسوولکەکانی دڵ بەھێز دەکەن.
 

5. کەمکردنەوەی ئازاری پشت.

6. توانای جەستەیی کەسەکە زیاد دەکات، مەلەکردن بۆ نەھێشتنی ماندوویی و داھێزرانی جەستەش سوودمەندە.

7. سترێس و فشاری کار ناھیڵێت، ھێمنی و ئارامیت پێ دەبەخشێ.





ئەم هەواڵە 10129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad