English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتانیاھۆ: ئیسرائیل رێگە نادات تاران پەرە بە بەرنامەی ئەتۆمی بدات
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل
2019-06-11 [11:32 AM]

ZNA - هەولێر


بنیامین نەتانیاھۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران لە ئێستادا لە ھەر کاتێکی‌ دیکە لە بەدەستھێنانی بۆمبی ئەتۆمی نزیکترە.

بەگوێرەی ھەواڵێکی دەزگای فەرمیی راگەیاندنی ئیسرائیلی، نەتانیاھۆ رایگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی ئێران، جارێکی ‌دیکه درۆ دەکات. ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ وەک ئاماژەیەکە بۆ وتەیەکى محمەد جەواد زەریف کە لە کۆبونەوەى لەگەڵ هاوتا ئەڵمانیەکەىدا کە ئاماژەى بەوەکردبوو کە ئیسرائیل هەڕەشەى وێرانکردنى ئێران دەکات.

نەتانیاھۆ ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەوە تارانە رۆژ لە دوای رۆژ ھەڕەشەی لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکات و لە ھەموو کاتێکیش لە بەدەستھێنانی بۆمبی ئەتۆمی نزیکترە.

 بەوتەى نەتانیاهۆ ئێران ھەوڵەکانی بۆ پەلەکردن لە بەرنامە ناوەکییەکەی چڕتر کردووەتەوە.

نەتانیاھۆ جەختیکردوەتەوە، ئیسرائیل رێگە نادات تاران بەھیچ شێوەیەک پەرە بە بەرنامەی ئەتۆمی بدات.





ئەم هەواڵە 2983جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad