ZNA - هەولێر
له هه‌ولێر پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌كه‌ل و په‌لی كۆمپانیا ئێرانیه‌كان كرایەوهو كه تیایدا 280 كۆمپانیای ئه‌و وڵاته له بواره جیاوازه‌كان نمایش و كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان كردبوه.
ئه‌مه بۆیه‌كه‌مجاره كۆمپانیا ئێرانیه‌كان به‌م شێوه‌یه پێشانگا لهههولێربكهنهوه.
پێشانگاكه بۆماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت چه‌ندین گرێبه‌ستی گه‌وره له‌نیوان بازرگانه كورده‌كان و كۆمپانیا ئێرانیه‌كان ئه‌نجام بدرێن.
سه‌رۆكی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر باس له‌وه ده‌كات چه‌ندین ئاسانكاری بۆكۆمپانیا بیانیاكان به‌تایبه‌تی وڵاتانی درواسێ ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی هه‌رێمی كوردستان و كاڵا و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان نمایش بكه‌ن.
ئەم هەواڵە 8548جار خوێندراوەتەوە |