English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک بە تەمای رێک‌کەوتنن
2019-06-11 [11:53 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی وزەی رووسیا رایدەگەیەنێت، ئۆپێك و ھاوپەیمانەكانی كار لەسەر ئەوە دەكەن بڕیارێكی ھاوبەش دەربارەی بەرھەمھێنانی نەوت بدەن.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز،  وەرزارەتی وزەی رووسیا رایگەیاندووە، ئەو وڵاتانەی كە بەشدارن لە رێككەوتنی جیھانی بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بەنیازن دوای كۆتایی‌ھاتنی رێككەوتنەكەی ئۆپێك كە ئەم مانگە تەواو دەبێت، بگەنە رێككەوتنێكی ھاوبەش .

ھەر بەپێی وەزارەتەكە، ئەو ھەماھەنگییەی كە لە نێوان ئەندامانی رێكخراوی ئۆپێكدا ھەیە ، لە ھەموو ئەگەرەكاندا بەردەوام دەبێت و بریاردان دەربارەی داھاتووی رێكەوتنەكە تەنیا كاتێك دەدرێت كە بازاری  هەناردەی نەوتی جیھان ھاوسەنگ بێت .

بریارە ئۆپێك و ھاوپەیمانەكانی بە ئامانجی گەیشتن بە رێككەوتن دەربارەی درێژكردنەوەی وادەی كەم‌كردنی بەرھەمھێنانی نەوت سەرەتای مانگی تەمموز كۆببنەوە.





ئەم هەواڵە 1267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad