English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی : بۆ کوردستانێکی گەشەسەندووتر و سەرکەوتووتر پشتگیریی لە مەسرور بارزانی دەکەم
2019-06-11 [12:09 PM]

ZNA- ھەولێر 




سەرۆک مەسعود بارزانی لەپەیامێکدا کەلەھەژماری تایبەت خۆی لەتویتەر بڵاوی کردیتەوە ، بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان و ناوزەدکردنی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد.

سەرۆک مەسعود بارزانی رایدەگەێنێت دڵخۆشم بەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی نوێی حکوومەت ھەرێمی کوردستان ھەڵبژارد.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا ھاتووە ، ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم و بە تەواوی پشتگیری بۆ ھێنانەدی ھەرێمی کوردستانێکی گەشەسەندووتر و سەرکەوتووتر دەکەم".
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ٦ ی ٢٠١٩ ،  بە ٨٧ دەنگی پەرلەمانتارانی کوردستان لە کۆی ٩٧ ئەندام پەرلەمانی بەشدار بوو، مەسرور بارزانی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت دەستنیشانکرا و نووسراوی ناوزەدکردنی مەسرور بارزانی، بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەم، بۆ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بەرزکرایەوە.





ئەم هەواڵە 1432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad