English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناڤاس بە مەرج ریال مەدرید جێدەھێلێت 
2019-06-11 [01:42 AM]

ZNA- ھەولێر 



کیلۆر ناڤاسی کۆستاریکی گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی نیشانداوە ریزی یانەی شاھانە جێ بھێلێت بەڵام بەمەرج . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامە مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، ناڤاس ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید جێ بھێلێت ، بەڵام بەو  مەرجەی یانەی ریال مەدرید رێگەی بدات بە خۆڕایی یانەکە جێ بھێلێت و ھەموو شایستە داراییەکانی گرێبەستەکەی بۆ خەرج بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیی خۆی نیشانداوە ساڵانە حەفت ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بە ناڤاس بدات ئەگەر ھاتوو بە خۆڕایی رووی لە یانەی پاریسی کرد. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ئامادەنین بە خۆڕایی دەست بەرداری ناڤاس بن, بەڵام لەھەمانکاتیش پێیان راگەیاندووە کە وەرزی داھاتوو لە پێکھاتەی سەرەکی یانەی شاھانە نابێت . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 1522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad