English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رەواندوز: ئافرەتێک بە کوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
2019-06-11 [03:31 AM]

Z.N.A


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رەواندوز رایگەیاند: تەرمی ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان ئەو ئافرەتە کوژراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رەواندوز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادارکراون لە بوونی تەرمێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەم شارە و دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، تەرمی ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵیان لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزیوەتەوە.
ئاماژەیان بەوەداوە کە لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسدا دەرکەوتووە کە ئافرەتەکە کوژراوە و دەموچاوی شێوێنراوە و لەئێستادا  تەرمی ئەو ئافرەتە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
 





ئەم هەواڵە 3811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad