English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق سزای تاوانبارە بە رەگەز فەرەنسییەکانی دانەشکاندووە
2019-06-11 [05:20 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رەتیدەکاتەوە، سزای سەر چەکدارە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکانی ناو داعشیان کەمکردبێتەوە.

عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لەنێوان عێراق و فەرەنسا لەبارەی سووککردنی سزای سەر ئەو چەکدارە بەڕەگەز فەرەنسیانەی ناو داعش نەکراوە  کە لەلایەن دادگاکانەوە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەکراوە. بەیرقددار گوتی: سووککردن و هەمووارکردنەوەی سزاکان لە تایبەتمەندی دادگای پێداچوونەوەیە و ئەو دادگایە خاوەنی دوابڕیارە.

پێشتر هەندێک لە میدیاکان بڵاویانکردبووەوە، عێراق و فەرەنسا لەسەر کەمکردنەوەی سزای سەر چەکدارە فەرەنسییەکان رێککەوتوون.





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad