English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رنشینێك له‌ جیاتی ده‌رگه‌ی ته‌والێت به‌ هه‌ڵه‌ ده‌رگه‌ی فریاگوزاری فڕۆكه‌ ده‌كاته‌وه‌
2019-06-12 [07:03 AM]

Z.N.A



سه‌رنشینێك له‌ جیاتی ده‌رگه‌ی ته‌والێت به‌ هه‌ڵه‌ ده‌رگه‌ی فریاگوزاری فڕۆكه‌ ده‌كاته‌وه‌

گه‌شتیارێكی پاكستانی، له‌ به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت به‌ فڕۆكه‌یه‌كی هێلی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی گه‌شت بۆ كاراچی بكات، له‌جیاتی ده‌رگای ته‌والێت، به‌ هه‌ڵه‌ ده‌رگای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فریاگوزاری ده‌كاته‌وه‌.
به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌و گه‌شتیاره‌، فڕۆكه‌كه‌ 7 كاتژمێر له‌ گه‌شته‌ی دواكه‌وت كه‌ ده‌بوایه‌ كاتژمێر 9:20 خووله‌كی رۆژی هه‌ینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مانچسه‌ری به‌ریتانیاوه‌ ده‌ست به‌ گه‌شته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ری سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ بووه‌، چونكه‌ هێشتا له‌سه‌ر زه‌وی بووه‌ و هه‌ڵنه‌فڕیوه‌.
له‌كاتی كرانه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ش به‌رپرسانی فڕۆكه‌خانه‌ تووشی شۆك بوونه‌ و هۆكاره‌كه‌یان نه‌زانیوه‌، تا دواتر زانیویانه‌ گه‌شتیاره‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌رگه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ش ناچاربوونه‌ هه‌ر 40 سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه‌ بهێننه‌ خواره‌وه‌ و ده‌رگاكه‌ش وه‌كو خۆی دابخه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی 7 كاتژمێر گه‌شته‌كه‌یانی دواخستووه‌.
 





ئەم هەواڵە 13573جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad