English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئالدار خەلیل: داعش ھێشتا بۆ رۆژئاوای كوردستان و تەواوی سووریا هەڕەشەی جدییە
ئالدار خەلیل
2019-06-12 [11:42 AM]

ZNA - هەولێر


ئالدار خەلیل، گوتەبێژی كۆمیتەی دیپلۆماسی تەڤدەم، لە دیدارێكدا لەگەڵ میدیایەكی نزیك لە پەكەكە ئاماژە بەوە دەكات، ھەرچەندە داعش لە رووی سەربازییەوە لەنێوچووە، بەڵام شانە نوستووەكانی چالاكن، بۆیە نەك تەنیا بۆ رۆژئاوا، بەڵكو بۆ باكوور و رۆژھەڵات و تەواوی مرۆڤایەتی ھێشتا ئەو گروە ھەڕەشەیەكی جددییە.

ئالدار خەلیل لەبارەی دەستگیركراوانی داعشیش، ئاماژە بەوە دەكات، زیندانیانی داعش ژمارەیان زیاد بووە و بوونەتە بارێكی گران بەسەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، ئەوان خاوەن بیرێكی مەترسیدارن و بەردەوام ھەڕەشە دەكەن.

ئالدار خەلیل دەڵێت: پێشنیاریان بۆ نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، دادگایەكی نێودەوڵەتی دروست بكرێت بۆ ئەوەی بەتەواوی روونی بكاتەوە، داعش چۆن دروست بووە و كێی لە پشتەوە بووە و تەواوی ئەندامانی دادگایی بكرێن  و بە سزایەكی دادپەروەرانە بگەیەندرێن.

 





ئەم هەواڵە 5719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad