English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن گەیشتە تاران
شنیزو ئابه سەرۆک‌وەزیرانی ژاپۆن
2019-06-12 [11:55 AM]

ZNA - هەولێر


شینزۆ ئابێ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن بە مەبەستی نێوەندگیریكردنی ئەمریكا و تاران گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئێران گفتوگۆ بكات.

دوا نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە شینزۆ ئابێ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن بەیاوەری وەفدێكی باڵا گەیشتە تاران و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی مێھرئاباد لەلایەن محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لێكرا. بڕیارە شینزۆ ئابێ ئەمرۆ لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆككۆماری ئێران كۆببێتەوەو سبەی پێنجشەمەش لەگەڵ عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆدەبێتەوە. سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن دەیھەوێ نێوەندگیری نێوان ئەمریكا و تاران بكات و دەلێ دۆخی ناوچەكە ھەستیارەو پێویستە ئەمریكا و ئێران ناكۆكییەكانیان ھێوربكەنەوە.





ئەم هەواڵە 5737جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad