English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەواڵی کۆچی دوایی عزەت ئەبو عۆف بەدرۆخرایەوە
2019-06-11 [04:49 PM]

هەولێر - ZNA


هەواڵی کۆچی دوایی ئەکتەری ناسراوی میسری، عزەت ئەبو عۆف بەدرۆخرایەوە.

 

لە دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو ئەکتەرە لە بەشێک لە میدیا عەرەبییەکاندا، ئەشرەف زەکی، سەرۆکی سەندیکای هونەری نواندن، هەواڵەکەی بەدرۆخستەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، راستە عزەت ئەبو عۆف لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری چڕدایە، بەڵام لە ژیاندا ماوە.

 

زەکی داوای لە خەڵک کرد لە بری ئەوەی هەواڵی لەم جۆرە بڵاوبکەنەوە، نزای چاکبوونەوەی بۆ بکەن باشترە.

 

لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ئەو ئەکتەرە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی، لە نەخۆشخانە خەوێندرا کە بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دڵ لەم دواییدا، کێشەی تەندروستیی بۆ دروستبووە.





ئەم هەواڵە 5572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad