English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی...كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی جگه‌ر و گۆشت داده‌خرێت
2019-06-12 [01:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆگایه‌كیان داخست كه‌ ته‌واوی خواردنه‌كانی ناوی بۆگه‌نیان كردبووه‌و دوكانه‌كه‌شی به‌هۆی پیسیه‌وه‌ كرمی  تێدابووه‌ .

 

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ - ناو شار ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بوونی دوكانێكی ئاماده‌كردنی گۆشت و جگه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی صابونكه‌رانی شاری سلێمانی، لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و دووكانه‌ی كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر جگه‌ر و گۆشتی خراپبوو كه‌شێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ڵگیراوه كه‌ بۆگه‌نیان كردبوو دوكانه‌كه‌شی به‌هۆی پیسیه‌وه‌ كرمی  تێدابووه‌  ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی زیاترله‌ 40 كیلۆ گرام جگه‌رو پارچه‌ی  ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ گرتووه‌ كه‌ له‌ دوكانه‌كه‌یدا بووه‌ .

 

هه‌ر به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ ئه‌و كۆگایه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تێدا نه‌بووه‌ و هیچ مۆڵه‌تێكیشی نه‌بووه‌، دوای چه‌ندجار ئاگاداركردنه‌وه‌ و غرامه‌كردن و داخستن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و پیشه‌ییه‌كانه‌وه‌  له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاگه‌ داده‌خرێت تا ئه‌و كاته‌ی پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رجه‌كان كاركردن ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ته‌واوی ئه‌و جگه‌روگۆشته‌ی ناو كۆگاكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت .

 

 





ئەم هەواڵە 3811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad