English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو کەسانەی بە چاوی کراوه‌ ده‌خه‌ون نیشانه‌یه‌ بۆ هه‌بوونی ئەم نەخۆشیە
2019-06-13 [09:18 AM]

هەولێر _ ZNA


 

به‌شێک له‌ خه‌ڵک به‌ چاوی نیوه‌کراوه‌ ده‌خه‌ون یان به‌ ته‌واوی چاویان کراوه‌یه‌، به‌ڵام له‌ خه‌وێکی زۆر قوڵدان. ئه‌م جۆره‌ نووستنه‌ پێی ده‌گوترێت خه‌وتنی که‌روێشکی چونکه‌ که‌سی خه‌وتوو هاوشێوه‌ی که‌روێشک له‌ کاتی خه‌وتن چاوی کراوه‌یه‌.
 

توێژینه‌وه‌ پزیشکییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن خه‌وتن به‌ چاوی کراوه‌وه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ هه‌بوونی که‌موکوڕی و کێشه‌یه‌کی ته‌ندرووستی له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤدا. بۆیه‌ پزیشکان ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ یه‌کێک له‌م کێشه‌ ته‌ندرووستییانه‌ی خواره‌وه‌:
 

١-دووچاربوون به‌ سه‌کته‌ی مێشک.

٢-بوونی گرفتی ده‌روونی.

٣-کاریگه‌رییه‌کانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری.

٤-نه‌خۆشی پێست.

٥-نیوه‌ ئیفلیجی ده‌ماره‌کانی ڕووخسار.

٤-کێشه‌ له‌ ده‌ماری چاودا.

٥-نه‌خۆشبوونی ڕژێنی ده‌ره‌قی.

٦-هۆکاری بۆماوه‌یی.
 

خه‌وتنی که‌روێشکی له‌وانه‌یه‌ خه‌وتنێکی ئاسووده‌به‌خش دابین‌ نه‌کات و ببێته‌ هۆی وشکبوونه‌وه‌ی پێستی چاو، بۆیه‌ واباشتره‌ نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکات و ڕووپۆشی چاو بۆ خه‌وتن بۆکاربهێنێت تاکو به‌ ئارامی بخەوێت۰





ئەم هەواڵە 3202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad