English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانمان، ئاگاداری مادده‌ی جوانكاری به‌سه‌رچوو بن
2019-06-13 [10:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بڕێكی زۆر مادده‌ی  پاككردنه‌وه‌ و جوانكاری خانمان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت كه‌‌ خاوه‌ن دوكانه‌كه‌ به‌نیازی فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بووه‌.

ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌ پێشانگای ئانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه پێكهاتووه‌ له‌ (300) پارچه پاككه‌روه‌كانی شامپۆ، زاهی، سابون، تایت‌‌ و جوانكارییه‌كانی بۆدره‌، مه‌عجون و بۆن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جوانكاری تری خانمان، كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌سه‌رچوون.

بڕیاره‌ ته‌واوی ئه‌و ماددانه‌ی له‌ پێشانگای ئانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كانیان به‌سه‌رده‌چێت پێكهاته‌كه‌ی له‌ مادده‌یه‌كی سودبه‌خشه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌ك مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و به‌كارهێنه‌ره‌كانی دروست ده‌كات.

 





ئەم هەواڵە 1393جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad