English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامنەیی: ترامپ بە شایستە نابینم و دانوستانیش لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
آیت‌الله خامنەیی و سەرۆک‌وەزیرانی ژاپۆن
2019-06-13 [11:49 AM]

ZNA - هەولێر


رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دانوستان و رێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئەمریکا رەت دەکاتەوە و لەوەڵامی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دەڵێت، هیچ پەیامێکی بۆ سەرۆکی ئەمریکا نییە.

ئەمرۆ پێنجشەممە ١٣ی حوزێران، شینزۆ ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە تاران چاوی بە عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران كەوت و پاش گەیاندنی پەیامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئێران، خامنەیی گوتی: ئەوان متمانەیان بە ئەمریکا نەماوە و ئامادە نیین رێککەوتنی نوێ و هیچ دانووستانێک لەگەڵ ئەمریکا بکەن.

خامنەیی هەروەها، ترەمپ بە شایستە نازانێت کە وەڵامی بداتەوە و هیچ پەیامێکیشی بۆی نییە.

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا، جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تاران هیچ بەرنامەیەکی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە و ئەو چەکەیان حەرام کردووە.





ئەم هەواڵە 2860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad