ZNA-هەولێر
له نامهيهكدا بۆ بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، بهڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان به بۆنهى ههڵبژاردنيانهوه به سهرۆكى ههرێم، پيرۆزبايى له بهڕێزيان كرد، ئهمه دهقهكهيهتى:
جهنابى سەرۆك،
بەخۆشحاڵییەوە ئەوپەڕی پیرۆزباييتان ئاراستە دەکەم بە بۆنەی هەڵبژاردنتانهوه بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق. بێگومانم دانایی و پڕئەزموونی و سەرکردایەتیتان زۆر بە بەها دەبن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی هەرێم ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
پێکهێنانی خێرای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی تۆکمەکردنی ئەو سەرکەوتنانەی لە دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە مەیدانی جەنگ بەدەست هاتوون کە تەنیا بەهۆی خۆبەختکردنی هاووڵاتیانی چاونەترسی عیراقهوه بوو لە هەموو پێکهاتەکان. سەرەڕای ئەمانە، دۆخی دوای داعش، هەلێکی مێژوویی هێناوەتە کایەوە بۆ دووبارە نوێکردنەوەى دیالۆگ بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵواسراوەکان لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا و بۆ زیاتر بنیادنان لەسەر ئەو هەوڵە هاوبەشانەی دوای پەسندکردنی یاسای بوجەی فیدراليی ساڵی ٢٠١٩ خراونەتە گەڕ.
لە داهاتوودا، نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەسەر چەندین دۆسیە لە هەرێمی کوردستان بە پێی ئەرکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عیراق.
لەگەڵ گەرمترین ڕێز و سڵاو.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس
١١ / ٠٦/ ٢٠١٩
ئەم هەواڵە 5173جار خوێندراوەتەوە |