English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌لی خامه‌نه‌ئی: ئەگەر ئەمریکا نیازی گۆڕینی رژێمی ئێرانی هه‌بێت توانای جێبەجێ کردنی نییە
2019-06-13 [03:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


عه‌لی خامه‌نه‌ئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، من وه‌كو بیروڕای خۆم ترامپ به‌ شایانی هیچ پەیام و وەڵامێک نازانم بۆیه‌ لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ ناکەین، وتیشی، ئەمریکا ئەگەر نیازی گۆڕینی رژێمی ئێرانی هه‌بێت توانای جێبەجێ کردنی نییە.

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕێبەری باڵای ئێران ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەگه‌ڵ شینزۆر ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن كۆبوه‌وه‌ و باسی له‌وه‌ كرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ متمانەی بە ئەمریکا نییە و ئەزموونە تاڵەکانی پێشوو وەکوو ئەوەی لە برجام ڕوویدا دووپات ناکرێتەوە چوونکە هیچ میللەتێکی ئازاد و دلێر و عاقڵ لەژێر گوشاردا دانووستان ناکات.

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بە ڕێبەری ئێرانی ڕاگەیاند، من دەمەوێت پەیامێک لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بە جەنابتان بگەیێنم، له‌به‌رامبه‌ردا ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنی وت، ئێمە گومانمان لە نیازپاکی و جیدی بوونی ئێوەدا نییە بەڵام سەبارەت بەوەی لەبارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە وتتان من شەخسی ترەمپ بە شایانی هیچ پەیام و وەڵامێک نازانم.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی سەبارەت بەوەی کە ترەمپ گوتبووی: "ئەمریکا بەنیازی گۆڕینی ڕەژیمی ئێران نییە" جەختی کردەوە ئەمریکا ئەگەر ئەو نیازەشی بێت توانای جێبەجێ کردنی نییە هەروەها کە لە چل ساڵی ڕابردوودا بۆ لەناوبردنی کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵیان دا و نەیانتوانی ئەو کارە بکەن.





ئەم هەواڵە 5638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad